ئه‌مریکا سزای نوێ به سه‌ر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنێت
به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و وڵاته له دوای ٢٢ی مانگه‌وه سزای نوێ به سه‌ر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ى ڕووسیا ده‌ستى هه‌بوووه له ژه‌هراوی کردنى سکریباڵ سیخوڕ‌ى پێشووی به‌ریتانیا له دواى ٢٢ی ئه‌م مانگه‌وه کۆمه‌ڵێک سزا به سه‌ر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ له توویته‌ری خۆی توویتێکی دوو وشه‌ی کردوووه و نوسیویه‌تی "شه‌پۆلی سوور" و ئیتر هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یێکى نه‌داوه که مه‌به‌ستى چییه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دواى سه‌ردانه‌که‌ى تره‌مپ بۆ ڕووسیا تا ڕاده‌یێک په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌و دوو وڵاته به‌ره‌و باشی ڕۆشت به‌ڵام له ناوخۆی ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ى زۆر له‌و نزیکبوونه‌وانه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ و ڕووسیا گیرا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران