خبر 2018-08-09 03:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەرکانی فەرماندەییی ئەمریکا: واشەنتۆن بە وردی موتابەعەی جووڵەی دەریاییی ئێران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەییی هێزی چەکداری ئەمریکا وتوویەتی بەوردی ئاگایان لە جووڵەی سەربازیی ئێران لە ئاوەکاندایە و موتابەعەی جووڵەی دەریاییی ئێران دەکەن.

کوردپرێس:

جۆزێف ڤووتێل سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەییی هێزی چەکداری ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتوویەتی: بەوردی چاومان لە جووڵە سەربازییەکانی ئێران لە نێو دەریاکانە لە بەر ئەوەی خەلەل دروست نەبێت لە ئاوەکانی جیهاندا.

ناوبراو زیادی کرد: پێ دەچێت نمایشە سەربازییەکەی ئەم دواییەی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس پێوەندیی بە بڕیارەکەی ترەمپەوە بێت کە سزا ئابوورییەکان دژ بە ئێرانی سەپاندەوە.

ڤووتێل کە لە پێنتاگۆن قسەی بۆ هەواڵنێران دەکرد ئەوەشی دووپات کردەوە کە زۆر زۆر وریان و چاویان لە جووڵە سەربازییەکانی ئێرانە.

دەوڵەتی ئێران نمایشە سەربازییەکەی ئەم دواییەی سوپای پاسدارانی بە نمایشێکی ئاسایی زانیوە.

* لە ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.