شاندێكی توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات
به‌شی تورکیا- شاندێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دات ئوناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست كهوتوووه پیشبینی ده‌كرێت ئه‌و شانده‌ی سه‌دات ئوناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات تاوتوێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بكه‌ن.
شایانی باسه؛ له چوارچێوه‌ی 51هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری خۆرهه‌لاتی ئاسیا له سه‌نگاپوور مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كۆ بوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاووش ئۆغڵۆ ڕایگه‌یاندبوو: "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی هاریكاریی نزیک و كاركردنی نزیک له دیالۆگدا کراوه له قۆناغی دواتردا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران