چاودێرێکی سیاسیی عێراق: عه‌بادی ده‌یه‌وێت دڵی مه‌رجه‌عییه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاودێرێكی سیاسیی عێراق ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یێک بێت مه‌رجه‌عییه‌ت له خۆی ڕازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد كه‌عبی چاودێری سیاسیی عێراقی ڕای‌گه‌یاندوووه: "حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له خۆی ڕازی بكات تاكوو دوای پێكهێنانی به‌هێزترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران جارێكی‌تر هه‌ڵبژێردرێته‌وه."
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "پێشتر به‌هۆی ململانێی توندی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌رچوون له چوارچێوه‌ی بڕیاری حزبی چه‌ند جارێک فشاری گه‌وره كه‌وتبوووه نێوانیانه‌وه."
كه‌عبی باسی له‌وه‌ش کرد: "دوای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت پێشنیارێكی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ كرد له‌وه‌ی كه‌سێكی به‌هێز و بایارده‌ر پێویسته بۆ ئه‌و پۆسته چانسی عه‌بادی ڕووی له كه‌می كردوووه."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران