ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی: له چیای قه‌ره‌چۆغ بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئیتیحادی ته‌قییه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: بۆمبێكی چێندراو له گوندی پونگینه ته‌قییه‌وه و 5 كه‌س بریندار بوون و 3 كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ 7-8-2018 له گوندی پونگینه‌ی نزیک چیای قه‌ره‌چۆغ بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئیتیحادی ته‌قییه‌وه.
ناوبراو وتیشی: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ئه‌فسه‌رێک و 4 پۆلیس بریندار بوون.
هاوكات به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه پۆلیسی ئیتیحادی 3 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه پیشه‌یان مه‌ڕدارییه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران