30 ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی له پارێزگای جۆله‌مێرگ ڕاده‌گه‌یێندرێت
به‌شی تورکیا- قایمقامێتیی جۆله‌مێرگ به مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ دژ به PKK بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له 30 ناوچه‌ی جۆراوجۆری جۆله‌مێرگ، چۆکۆرجای، شه‌مزینان و یۆکسک ئۆوا ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی ڕاده‌گه‌یێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی جۆله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه نوێکانی هێزی ئه‌منیی تورکیا له ده‌وروبه‌ری پارێزگای جۆله‌مێرگ دژ به PKK ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له ڕۆژانی داهاتوودا 30 ناوچه‌ی جۆراوجۆر له ناوه‌ندی جۆله‌مێرگ، چۆکۆرجای، شه‌مزینان و یۆکسک ئۆوا بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ وه‌ک ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی ڕاده‌گه‌یێندرێت.
له به‌یاننامه‌ی قایمقامێتی جۆله‌مێرگدا هاتوووه: 30 ناوچه له ده‌وربه‌ری ناوه‌ندی جۆله‌مێرگ، چۆکۆرجای، شه‌مزینان و یۆکسک ئۆوا له 7ی ئهگێستی 2018 تا 21ی ئهگێستی 2018 وه‌کوو ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی ڕاده‌گه‌یێندرێن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران