خبر 2018-08-04 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان:

هێشتاکه‌ فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێک نه‌هاتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ڵێت: هێشتاکه‌ فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێک نه‌هاتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د تاها به‌ هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووزی وتوووه‌: ده‌بێ فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان پاش قبووڵ‌کردنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن پێک بێت هه‌ر بۆیه‌ هێشتاکه‌ فراکسیۆنێک پێک نه‌هاتوووه‌ و ئێستاکه‌ هیچ یه‌ک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بکه‌ن.

ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی کورد هه‌مبه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق ده‌شڵێت: کورد له‌گه‌ڵ پلان و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتوو ته‌عامول ده‌کات و هیچ جۆره‌ ته‌عامولێکی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان نابێت و ئه‌و شته‌ی که‌ لای کورده‌وه‌ گرینگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌ته‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.