ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق:
هه‌ندێک له سیاسه‌توانان به بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسییه‌وه ئاماده‌ن عێراق به‌ره‌وڕووی بشێوی بکه‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ندێک له سیاسه‌توانان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ "ئاگردانی" عێراق به بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسییانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میله عوبه‌یدی به هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه: زۆربه‌ی توندوتیژییه‌کان له عێراق له‌وان قه‌تڵوعام و ته‌قینه‌وه به بۆنه‌ی کێشمه‌کێشمی سیاسی و ناکۆکیی نێوان سیاسه‌توانانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر بۆیه هه‌ندێک له‌و سیاسه‌توانانه به بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی خۆیان ئاماده‌ن عێراق به‌ره‌وڕووی توندوتیژی و بشێوی زیاتر بکه‌نه‌وه.
ناوبراو وتیشی: زیاد بوونی توندوتیژی له عێراق تا ڕاده‌یێکی زۆر ئه‌نگێزه‌ی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران