عه‌بادی مه‌له‌فی 50 به‌رپرسی باڵای عێراق ڕه‌وانه‌ی نه‌زاهه ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئاب ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاوی کرده‌وه که حه‌یده‌ر عه‌بادی مه‌له‌فی 50 به‌رپرسی باڵای ڕه‌وانه‌ی نه‌زاهه کردوووه و له ناویاندا وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ندین بهرپرسیتریشی تێدایه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه 50 كه‌سه‌كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی و بڕیاره دوای لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
له‌وباره‌وه ئیحسان شه‌مه‌ری به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگهیاندوووه: ئه‌و ڕێكارانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی گیراونه‌ته به‌ر جدین و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكات و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه.
شه‌مه‌ری پشتڕاستی كردوووه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌رپرسانه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و دانی به‌وه‌شدا ناوه له ناویاندا وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌رپرسی پله باڵا هه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران