خبر 2018-08-02 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح: ئەمریکا بە ئەنقەست ژێرخانەکانی پارێزگای نەینەوا دەکاتە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەسەن سالم تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ هاوپەیمانیی دژەداعش کە بە ئەنقەست لە ژێرخانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی پارێزگای نەینەوا دەدات.

کوردپرێس:

حەسەن سالم ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بە ئەنقەست لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و لە شاری مووسڵ ژێرخانی خزمەتگوزاری و شوێنە گشتییەکان و پرد و نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج لە بەر ئەوەی خۆی بەشداری بکات لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سامانی ئەو وڵاتە بە تاڵان ببات.

ناوبراو زیادی کردووە: ئامانجی هاوپەیمانیی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا تەنها ئەوە نییە کە بەرپەرچی داعش بداتەوە بەڵکوو بەنقەست لە شوێنە گشتی و ئاوەدانەکانی ناوچەی نەینەوا دەدات لە بەر ئەوەی بە بیانووی بەشداریکردن لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا سامانی ئەو وڵاتە تاڵان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.