لە چوار ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ئامارێكی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا كردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند: تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 24 هەزار هاوڵاتیی هەرێم بە شێوەی قاچاخ و یاسایی كۆچیان كردوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد لە مانگی 8 بۆ 12ی ساڵی 2017 بەهۆی كاریگەریی ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان نزیكەی 50 هەزار كەس هەرێمیان جێهێشتووە.
بەپێی ئامارەكەی فیدراسیۆنی پەنابەران لە مانگی 8ی ساڵی 2017ەوە هەتا مانگی 6ی ئەمساڵ، زیاتر لە 73 هەزار و 609 كەس ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا كردوە و لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2018 نزیكەی 550 هەزار هاوڵاتی هەرێم داوای مافی پەنابەریان پێشكەش بە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا كردووە.
سەرچاوە: KNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران