پارتی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سهركردهیێكی پارتی دیموكرات ڕه‌تی كرده‌وه كه پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ لایه‌نێک یه‌كلا بووبێته‌وه كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكرات ڕایگه‌یاند كه پۆستی سه‌رۆک كۆمار پشكی كورده به‌ڵام له ناو كوردا بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
میرخان گوتیشی: له ناو لایه‌نه كوردییه‌كانیش تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته قسه نه‌كراوه و له داهاتوودا له كۆبوونه‌وه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له سێ خولی ڕابردوو پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق پشكی كورد بوووه و له ناو كوردیش یه‌كێتیی نیشتمانی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوووه و ئێستاش داوای ئه‌و پۆسته ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران