سەرکردەیێکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
دیداری نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر-بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی پارتی دەڵێت: دیداری نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوانیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرحان ئەحمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومەدا زیادی کرد: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەنگاوێکی گرینگ بوو بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرحان ئەحمەد وتیشی: ئێستا شاندە کوردستانییەکان پاش ئەو دیدارە خۆیان زیاتر ئامادەی سەردانی بەغدا دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران