نووسینگه‌ى ئه‌رسه‌لان بایز ڕوونكردنه‌وه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی لیستى یه‌كێتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كشایه‌وه و له جێگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى دانرا، نووسینگه‌كه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌یێكی بڵاو كرده‌وه.
کوردپرێس- ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕوونكردنه‌وه‌یێک له نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایزه‌وه
ئه‌مڕۆ دوای نوێژی عه‌سر ئاگاداریان كردمه‌وه كه ببم به سه‌رۆكی لیستی (ی.ن.ک) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من چوار ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و چوار ساڵیش له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بووم بۆیه من داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌یه، پێم باشه هه‌ڤاڵێكی‌تر ببێته سه‌رۆكی لیستی (ی.ن.ک).
سوپاسی ئه‌و هه‌ڤاڵ و برایانه ده‌كه‌م كه منیان بۆ ئه‌و شوێنه پاڵاوتبوو.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز
2018.07.28
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران