كاروانێكی سه‌ربازیی توركیا له سنووری سه‌رێكانیی سووریا جێگیر كرا
به‌شی تورکیا- جموجۆڵی سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری شاری سه‌رێكانیی سووریا به‌رده‌وامه و شه‌وی ڕابردوو كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر سنووری سه‌رێكانی جێگیر كرا.
کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیووز له هه‌واڵێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که شه‌وی ڕابردوو (24ی تهمووز) ژماره‌یێكی زۆر له تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تورکیا له ناوچه‌ی سه‌رێكانیی پارێزگای ڕوحاوه به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا جووڵه‌ی پێكراوه.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری شاری سه‌رێكانی سه‌ر به حه‌سه‌كه له سووریا جێگیر بوون و دوای ئه‌وه‌ی كه له جووڵه‌كردن به‌ره‌و ناو شاره‌كه ڕاوه‌ستاون كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای كانی خه‌زالان و ده‌ستیان به جموجۆڵ و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی كردوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران