حکوومەتی هەرێم له هه‌وڵدایه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رز بكاته‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگی ڕابردوو كۆنفرانسی ئابووری بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران ئه‌نجام درا و له دوای ئه‌و كۆنفرانسه به‌رده‌وام كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوور ئاسانكاری بكرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕۆژ به ڕۆژ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له زیادبووندایه.
عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، بەڕێوەبەری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر له‌كه‌می دابوو، به‌ڵام ئێستا زۆر زیادی كردووه، به جۆرێک ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش ملیار دۆلار ساڵانه به‌رز بووەته‌وه و ده‌مانه‌وێت بۆ ئاستی پێش شه‌ڕی داعش به‌رز بێته‌وه كه ئه‌و كات ساڵانه ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیار دۆلار بووه، بۆیه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ین تا ده‌گاته‌وه ئه‌و ئاسته."
ئاكره‌یی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا هه‌وڵی چالاک كردنی مه‌رزه‌كان ده‌ده‌ین و سێ مه‌رزی فه‌رمی هه‌یه، ئه‌وانیش په‌روێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران و ئێستا مه‌رزی چواره‌میش بووەته فه‌رمی، ئه‌ویش شێخ سێلێ له ناوچه ده‌ربه‌ندیخان و سێ مه‌رزی لاوه‌كیش هه‌ن، ئه‌ویش كێلێ و شوشمێ و سه‌یرانبه‌ند و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌وانیش بكرێنه فه‌رمی، به‌ڵام پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقه."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران