خبر 2018-07-22 14:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-دا تەقیەوە

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ڕەقە بۆ گرێ سپی 3 ئەندامی ئەو هێزە بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە دەدات بەو هێرشە تیرۆریستیە و ڕایدەگەیێنێت: بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندروەوە لە ڕێگای ڕەقە- گرێ سپی 3 هێزی ئەدتەسی دیموکراتیکی سووریا گیانیان لەدەست داوە.

لە بەیاننامەکەدا بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ئەنجامدەرانی چاندنی بۆمب بکرێت هەروەها هاتووە: بۆمبەکە لە ژێری زەویندا چێندرابوو و لە کاتی تێپەڕینی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ڕێگای کونترۆڵی ڕێگای دوورەوە تەقێنراوەتەوە.

تاکو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسارێتیی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.