بوومەلەرزە کرماشانی هەژاند
بەشی کرماشان- ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند لەکاژێر 14:37 خولەک بەکاتی تاران بوومەلەرزەیێک بەگوڕی 5.9 پلەی ریختەر تازئاوای کرماشانی هەژاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهێزی بوومەلەرزەکەی تازەئاوای کرماشان وایکردووە لە شارەکانی دیکەی پارێزگاکەش بوومەلەرزە رووبدات و ئێستا بەشێکی زۆر لە خەڵکی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە دەرەوەی ماڵەکانیانن.
قایمقامی تازئاوای کرماشان رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا بەهوۆی بوومەلەرزەکەوە 15 کەس برینداربوون و چەندین خانوو لەو ناوچانەی کە خانووەکانیان کۆنن رووخاون".
هەروەها پارێزگاری کرماشان گوتی، بەهۆی بوومەلەرزەکەی کرماشان، پارێزگاکانی ئیلام، سنە و هەمەدانیش هەستیان بە بوومەلەرزەکردووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران