بوومه‌له‌رزه شارێکی کوردنشینی ئێران ده‌هه‌ژێنێت
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.2 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر شاری "سیه چشمه" له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای هه‌ژانده‌وه.
کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 10:45 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه 21ی ته‌مووز بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.2 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له ده‌وروبه‌ری شاری "سیه چشمه"ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕووی دا.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که شاری "سیه‌چشمه" و له قووڵاییی 12 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه و پانتایی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که 38.998 و درێژیی جوگرافیاییشی 44.204 بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کاتژمێر 10:51 پاش‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 2.8 هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندوووه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌باره‌ی زیانه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران