دامەزراندن!
تا ساڵی 99 لە دێهلوڕان 700 کەس دادەمەزرن
بەشی ئیلام- قایمقامی شاری دیهلوڕان بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی پیترۆکیمیای دیهلوڕان ئامادەی کردووە تا ساڵی 1399ی هەتاوی بڕی 700 کەس لە پڕۆژە نەوتییەکانی ئەو شارەدا دادەمەزرێن.
کوردپرێس:
سەید حسێنعەلی مووسەوی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: پێویستە تا ئەو کاتەی پڕۆژەکە دەکرێتەوە لە خەڵکی ناوخۆ و ناوچەکە دابمەزرێن و هەوڵ دەدەین لە بەشی تەکنیکی و ژێرخاندا خەڵکی خۆجێیی دابمەزرێنین.
مووسەوی سەبارەت بە پڕۆژەکە زیادی کرد ساڵی 1388 دەستی پێکردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی و کێشەی دارایییەوە داخرابوو و لە ساڵی ڕابردووەوە کارەکانی خۆی دەست پێکردووەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران