ته‌قینه‌وه له کۆگایێکی نه‌وتی ئێران 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- به‌هۆی گڕگرتنی به‌شێک له كۆگایێكی نه‌وتی كێڵگه‌ی پیشه‌سازیی خومه‌ین له ئێران ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووداوه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20ی تهمووز ڕووی دا كه پاڵاوگه‌یێک له كێڵگه‌ی پیشه‌سازی خومه‌ین گڕی گرت.
فه‌تحوڵا حه‌قیقی جێگری پارێزگاری "پارێزگای مه‌ركه‌زی" ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه له ئێستادا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه به‌ڵام تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌كان هێشتا له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران (IRNA)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران