دوو په‌رله‌مانتارى دیكه‌ى هه‌ده‌په داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كرا
بەشی تورکیا- ئه‌مڕۆ داواكاری گشتیی باتمان، دۆسیه‌یێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه ده‌رچووی هه‌ده‌په كرده‌وه، كه تۆمه‌تباری كردوون به‌وه‌ی له هه‌كاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی ئەندامێکی په‌كه‌كه، كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌له‌كناس وجه و محه‌ممه‌د روشدو، كه هه‌ردووكیان له‌سه‌ر بازنه‌ی باتمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ن، له 8ی ته‌مووزى ڕابردوو، له هه‌كاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی ئەندامێکی پهكهكهكرد.
داواكاری گشتیی باتمان داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه تۆمار كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر دۆسییه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه داواكاری گشتیی باتمان، ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر" تۆمه‌تبار كردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران