سەرۆکی ناوەندی پۆلیسی قەیسەریە:
ئەو خەیانەتکارانەی دژ بە حکوومەت دەوەستنەوە لەناو بەرن
بەشی تورکیا- مەتین تانری وەر، سەرۆکی ناوەندی ڕاهێنانی پۆلیسی قەیسەریە لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی 622 هێزی پۆلیسی نوێ لە تورکیا ڕایگەیاند: ئەو خەیانەتکارانەی دژ بە حکوومەت دەوەستنەوە بەتەواوی لەناو بەرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەتین تانری وەر لەو ڕێوڕەسمەدا وتیشی: بەر لە هەموو شتێک ڕاستگۆ بن و مافی کەس پێشێل نەکەن، سەربە هیچ کەس و لایەنێک نەبن، تەنها دەبێت سەربە حکوومەت بن.
ناوبراو لە درێژیە وتەکانیدا ڕاشیگەیاند: مۆڵەت نەدەن کەس کێشە بۆ حکوومەت دروست بکات. مۆڵەت بەکەس نەدەن کەس دژی حکوومەت قسە بکات. ئەو بەرهەڵستکارە خەیانەتکارانەی کە دژ بە حکوومەت دەوەستنەوە بە تەواوی لەناو بەرن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران