سەدر داوا دەکات دانووستانەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت ڕابگیردرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر داوای راگرتنی گفتوگۆ و دانووستانەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق دەكات، تا ئەوكاتەی داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا كە ئاراستەی كوتلە براوەكانی هەڵبژاردنی كردووە، داوای لێكردوون گفتوكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ڕابگرن، تا ئەوكاتەی داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت.
سەدر، لەو پەیامەیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردۆتەوە، داواشی كردووە شانەیێكی كاركردنی جدی لەگەڵ حكوومەت و بەهەماهەنگیی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێكبهێنرێت، ئەوەش بەمەبەستی جێبەجێ كردنی داواكارییە ڕەواكان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران