کۆمیسیۆن: هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌رگرتنی لیستی ناوی کاندیده‌کان ده‌ست پێده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ھه‌رێم رایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا ٣٨ قه‌واره‌ی سیاسی ناویان له كۆمیسیۆن تۆمار كردوووه، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھاوپه‌یمانی پێكھێنراوه و له ئێستاشدا ٢٩ قه‌واره و سێ ھاوپه‌یمانێتی تۆمار كراون و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه په‌سه‌ند كراون بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ناوبراو وتیشی: له سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوودا لیستی ناوی كاندیده‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت و بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانیش به ڕووی ھاووڵاتییاندا ده‌كرێنه‌وه بۆ دڵنیابوونه‌وه له ناوه‌كانیان.
شۆڕش حه‌سه‌ن له‌باره‌ی خه‌رج كردنی بودجه‌ی پێویستیش بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی ھه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تا ئێستا حكوومه‌ت ١٠ ملیار دیناری خستوووه‌ته سه‌ر حسابی كۆمیسیۆن و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ماوه له ماوه‌كانی داھاتوودا بخرێته سه‌ر حسابی كۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ھه‌رێم.
سه‌رچاوه: PUK meida
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران