بوومەلەرزە شاری مەریوانی هەژاند
بەشی کوردستان- نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر 1 و 23 خولەک بەکاتی ئێران و 12 بەکاتی هەرێمی کوردستان بوومەلەرزەیێک بەگوڕی 3.2 بەپێی پلەی ڕیختەر شاری مەریوان و سەوڵاوای پارێزگای کوردستانی هەژاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس چەقی بوومەلەرزەکەی لە شاری سەوڵاوا و لە قووڵاییی 10 کیلۆمەتریی زەویدا بووە پاش ئەوە ڕووی دا کە پێشتر بوومەلەرزەیێکی کەمهێزتر بە گوڕی 2.6 بەپێی پلەی ڕیختەر ڕووی دابوو.
بەپێی ڕاگەیێندراوی سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو پارێزگای کوردستان لە پانتایی 35.471 و درێژایی 46.387ی جوگرافیدا ڕووی داوە.
گوڕی بوومەلەرزەکە تا ئەو ئاستە بوو زۆرینەی هاووڵاتییانی مەریوان و سەوڵاوا کەوتوونەتە دڵەڕاوکێ و ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە و هاتوونەتە نێو کۆڵان و شەقامەکان.
تا ئەم کاتە هەواڵێکی فەرمی لەبارەی زیانی ئەو بوومەلەرزەیەوە بەدەست نەگەیشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران