خبر 2020-08-24 04:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆمبێک به‌ کاروانێکی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا ته‌قییه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەیێک کاروانێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە باکووری بەغدا کردە ئامانج.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کانی عێراق، "لە نزیک سەربازگەی تاجی لە باکووری شاری بەغدا، ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەممە بۆمبێکی چێنراو کاروانێکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردە ئامانج ".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، که‌ هاوپه‌یمانییه‌که‌ رایگه‌یاندبوو، کاروانێکی ھێزەکانیان لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا دەکشێنەوە و رووده‌که‌نه‌ سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار.

دوێنێش لە ناوچەی غەزالییە لە رۆژئاوای بەغدا، بۆمبێکی چێنراو کاروانێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کردە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.