خبر 2020-06-24 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمەریکا لە عێراق:

هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگ و ستراتیجی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ، بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمریکایە لە ناوچەکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 2020/6/23 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتیی ئێرنست تایکرت بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگری ئەمەریکا لە عێراق.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمەریکا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کە رۆڵێکی کاریگەری لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبووە لە ناوچەکەدا. ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. گوتیشی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگ و ستراتیجی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ناسەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی و جەختی لە کاراکردنەوەی میکانیزمی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.