خبر
2020-05-03 10:56
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
976 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 976 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە ئێران گەیشتە 97 هەزار و 424 حاڵەت
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 14ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 976 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.
بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئێران کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 97 هەزار و 424 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 6203 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 78422 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران