شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2020-03-03 11:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەیێکی سوپای سووریا لە ئیدلیب تێکشکێندرا

بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له‌چوارچێوەی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار فڕۆكه‌یێكی جه‌نگیی سوپای سووریا لە جۆری L-39 خرایه‌ خواره‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیێکی جەنگیی سووریا لە لایەن فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا لە ئیدلب خرایە خوارەوە.

هەر لەمبارەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئێف-16ی ئەمەریکی بوون و چارەنووسی فڕۆکەوانەکەی سوپای سووریا نازانرێت.

میدیای فەرمیی سووریا لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت فڕۆکەیێکی دیکەیان کراوەتە ئامانج دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە دوو فڕۆکەیان خرانە خوارەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە