خبر 2020-02-15 04:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا برادۆستی بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەچڕی بۆردوومانی دەڤەری سیدەکانی کرد و بەهۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی هاووڵاتییان گیراوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14ی شوباتی 2020، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، گوندی بێرکم و گەروی سنگان و گوندەکانی سنی، ناودارۆک و دەراو-ی لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان کرد.

شایەتحاڵێک لە ناوچەکە، وتوویەتی بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر ڕێگای هاتووچۆی ئەو گوندانە کەوتووە و ڕێگای هاتووچۆی هاووڵاتییان گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.