خبر 2019-03-26 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەستی پێکردەوە

بەشی کرماشان- قایمقامی قەسرشیرین ڕایگەیاند هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لە ڕۆژی دووشەمەوە دەستی پێکردۆتەوە و تەنیا بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مواردعەلی تاتار قایمقامی شاری قەسرشیرین ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 5ی خاکەلێوە (25ی ئازار)ەوە هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکانی عێراق لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە دەستی پێکردۆتەوە بەڵام تەنیا بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دیسان لە ڕۆژی پێنجشەمەوە هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان قەدەغە دەکرێتەوە و قەدەغەی هاتوچۆکەش تا ڕۆژی 18ی خاکەلێوە (7ی نیسان) بەردەوام دەبێت.

قایمقامی قەسرشیرین گوتیشی: ڕێنماییی پێویست لەو بارەیەوە بۆ دامودەزگای پێوەندیدار و لایەنی عێراقییش دەرکراوە و مەبەست لە قەدەغەی هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکانیش ئەوەیە لە پشووەکانی نەورۆزدا ئاسانکاری بۆ سەفەری گەشتیاران بکرێت بەڵام بەوەشەوە تەنیا هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە کاتی دیاریکراودا قەدەغەیە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی جگە لە بەرهەمە نەوتییەکانی وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت و سنووری پەروێزخان لە پشووەکانی نەورۆزدا دانەخراوە و داناخرێت.

قایمقامی قەسرشیرین ئاشکراشی کرد ڕۆژانە 800 لۆریی بارهەڵگر و 500 تەنکەری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە دەروازەی سنووری پەروێزخاندا تێدەپەڕن و تەنکەرەکان نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەیێننە بەندەرەکانی باشووری ئێران.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر قەدەغەی هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە ڕۆژی 26ی ڕەشەمە بەرانبەر 17ی ئادارەوە دەستی پێکردبوو و تا ڕۆژی 5ی خاکەلێوە بەرانبەر بە 25ی ئادار بەردەوام بوو.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=44775

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.