له ڕێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆزی ئه‌سته‌نبۆڵ 33 که‌س ده‌ستگیر کران
به‌شی تورکیا- کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیی جێژنی نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر ڕێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆزی 2019ی زایینی و 33 که‌سی ده‌ستگیر کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی ئادار جێژنی نه‌ورۆزی 2019 له ناوچه‌ی به‌کرکۆی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو و زانیارییه‌کانی کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیی جێژنه‌کانی نه‌ورۆز باس له‌وه ده‌کات که پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه و 33 به‌شداربووی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی ده‌ستگیر کردوووه.
ئه‌و که‌سانه به بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان، هێمای PKK و پۆسته‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی زیندانیکراوی PKK ده‌ستگیر کراون و له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منیی تورکیاوه ڕه‌وانه‌ی لقی ئه‌منیی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ له جاده‌ی وه‌ته‌ن کراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران