وەزیری بەرگریی تورکیا:
بوونی هێزە کودییەکان لەسەر سنووری تورکیا قبووڵ ناکەین
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا لەکاتی سەردانی سنووری باشووری وڵاتەکەی ڕایگەیاند: بوونی هێزە کودییەکان لەسەر سنووری تورکیا قبووڵکراو نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، ئومیت دوندار، یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له خاڵی سفری سه‌ر سنووری سووریا‌ن و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانیش كۆ بوویه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار ئاماژەی دا بە سەرکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەسەر داعشدا و وتی: "ناگونجێت قبووڵی بوونی تیرۆریستان بكەین له باشووری وڵات.
ناوبراو راشیگه‌یاند: "بێگومان ده‌بێ كۆتایی به بوونی تیرۆریستان بهێندرێت له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. ئه‌وان بوونه‌ته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵات، گه‌ل و سنووره‌كانمان".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران