خبر 2019-03-23 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڕستانێک بۆ ڕوفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دروست دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، بڕیاردرا گۆڕستانێک بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانە دروست بکرێت کە لەلایەن چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژکران و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا شاردراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هۆڵی لالش، لە شارەدێی خانەسۆری شەنگال ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا و هەڵسەگاندنیان بۆ کاروبارەکانیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە گۆڕستانێک بۆ ئەو کەسانە دروست بکرێت کە لایەن داعشەوە کوژراون و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.