خبر 2019-03-22 12:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا هێزێکی سەربازی ڕەوانەی سەر سنووری سووریا دەکات

بەشی تورکیا- بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە یەکە جێگیر کراوەکانی سوپای تورکیا حکوومەتی ئەم وڵاتە هێزێکی دیکەی ڕەوانەی سەر سنووری سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی سه‌ربازی لە ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی توركیا كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیک سووریا جێگیر كراون ئەمڕۆ یه‌كه‌كانی كۆماندۆ ره‌وانه‌ی ئەو ناوچانە کران.

یه‌كه‌كانی كۆماندۆ كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاكانی توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی هاتای كراون به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی پێویست به‌ ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ گه‌یشتنه‌ قه‌زای كركهان.

زاندراوه‌ دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان یه‌كه‌كان ره‌وانه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور كراون.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.