به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ده‌روازه‌ی سنووری ئوم ده‌بان:
هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق گه‌یشته ناحیه‌ی سنوونێ
بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- ئه‌مڕۆ هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق به تانک و زرێپۆش و كه‌رسته‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ناحیه‌ی سنوونێی باكووری قه‌زای شنگال.
کوردپرێس: په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ده‌روازه‌ی سنووری "ئوم ده‌بان"ـی نێوان عێراق و سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
هێزه‌كانی سوپای عێراق رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان بۆ "سه‌پاندنی یاسا" روویان له سنوونێ كردووه و چیدیكه رێگه ناده‌ن یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه هه‌بێت و كۆنترۆڵی خاڵی سنووری نێوان عێراق و سووریا بكه‌ن.
له‌شكركێشی سوپای عێراق بۆ سنوونێ دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له سنووری شنگال روویدا و له ئاكامدا 3 سه‌بازی عێراقی كوژران و ژماره‌یێكی دیكه له هه‌ردوولا بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران