به‌رپرسی دارایی داعش له ئه‌نبار ده‌ستگیر كرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق، رایگه‌یاند: به‌رپرسی دارایی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر كراوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق، راشیگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كه، یه‌كێكه له چه‌كدارانی داعش و به‌رپرسی پاره‌داركردن و دارایی داعش بووه له هیت.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، له بۆسهیێكدا توانیویانه ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌ستگیركراوه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران