خبر 2019-03-20 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری کوردستان لە پەرلەمان:

هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ئێران و عێراق پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ئاسان دەکاتەوە

بەشی کوردستان/کوردی- نوێنەری شارەکانی سنە و کامیاران و دیواندەڕە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ئێران و عێراق پێوەندیی ئەم دوو وڵاتە لە کەرتە جیاوازەکاندا ئاسان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحسەن عەلەوی ڕایگەیاند: سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و لابردنی ڤیزەی نێوان دوو وڵات بڕیارێکی ژیرانە بووە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و متمانەی زیاتر لە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق.

ئەحسەن عەلەوی ئاماژەی دا بە هاوبەشیی فەرهەنگی و ئایینی ئێران و عێراق و وتی کاتێک کە سنوورێک لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا نەبێت پێوەندیی نێوان خەڵکی هەردوو وڵات زیاتر دەبێت و ئەمەش بەستێن خۆش دەکات بۆ گەشەی پێوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.