شه‌ڕی چه‌کداری له بانه کوژرانی هێزێکی سنوورهڤانیی لێکه‌وته‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌منی و ئینتیزامیی پارێزگاریی کوردستان باس له ڕوودانی شه‌ڕی چه‌کداری له‌گه‌ڵ هێزی سنوورهڤانیی بانه ده‌کات که له‌و شه‌ڕه‌دا هێزێکی سنوورهڤانی شه‌هید بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ڕه‌زایی باس له شه‌ڕی چه‌کداری له‌سه‌ر سنووری بانه ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: پێکدادانه چه‌کدارییه‌که کاتژمێر 21:30 خوله‌کی شه‌وی یه‌کشه‌ممه 26ی ڕه‌شه‌مه ڕووی دا که چه‌ندین که‌س هه‌وڵیان ده‌دا له ناوچه‌ی سه‌راوی قه‌زای ننۆری بانه به شێوه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه ناو وڵات که له شه‌ڕه‌که‌دا گرووهبان یه‌که‌م "ئه‌بووزه‌ر حهمزهکوردخردی" هێزی فه‌رمانده‌ییی سنوورهڤانیی بانه و خه‌ڵکی مه‌لایر شه‌هید بوو.
ناوبراو گوتیشی: چه‌کداره‌کان به‌نیاز بوون که به شێوه‌ی نایاسایی بپهڕنه ناو وڵات که وریاییی هێزی سنوورهڤانیی بانه ڕێگری له‌و کاره کرد و هه‌وڵه‌کان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی درێژه‌ی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران