خبر 2019-03-15 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئینتەرپوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٠ ھاوڵاتی سعوودی دەرکرد کە تۆمەتبارن بە کوشتنی جەمال خاشقچی

بەشی تورکیا- لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی دادوەری گشتیی تورکیا لە ئەستەمبۆڵ لەبارەی قەتڵی خاشقچیەوە پۆلیسی ئینتەرپوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٠ ھاوڵاتی سعوودی دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاند پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) لەسەر داوای تورکیا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٠ تۆمەتبار لە تیمی کوشتنی جەمال خاشقچی دەرکردووە.

وەزارەتی دادی تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) داوای دەستگیرکردنی ١٨ تۆمەتبار و لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵیشدا بۆ دوو تۆمەتباری دیکە داوایان پێشکەش بە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە.

ڕۆژى دووى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوای چوونە ژوورەوەی بۆ ناو کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبوڵ، جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی دیاری سعوودی بێسەروشوێن بوو، دوای ٤٠ ڕۆژیش سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعوودیە ئاشکرای کرد، خاشقچی لەناو کونسوڵخانەى وڵاتەکەیدا لە ئیستەنبوڵ کوژراوە و تەرمەکەی پارچەپارچە کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.