خبر 2019-03-15 04:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

13 پڕۆژه‌ بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێ كراوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند تا ئێستا 13 پڕۆژەی بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە چوونەتە بواری جێبەجێ کردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید هەژار، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تەلەفیزیۆنی کوردستان24ی رایگەیاند: "کارەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەنگاوی باشی بڕیوە و تاوەکوو ئێستاش لە کۆی 35 پڕۆژە، 13 پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە جێبەجێ کراون".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی لە پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا، هاوپەیمانان هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن. چوونكه‌ ئەوان تاکە وەزارەتێکن، کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییان پێکهێناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.