خبر 2021-10-28 17:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەرهەمی نانەوتی لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە هەناردە کراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ناوچەی ئازادی ماکوو دەڵێت: لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا نزیکەی 1.2 ملیار دۆلار بەرهەمی نانەوتی و 1.1 ملیار دۆلار بەرهەمی غاز لە دەروازەی سنووری بازرگان لە سنووری ماکوو تێپەڕیوە.

کوردپرێس:

محەمەد ڕەزا عەبدولڕەحیمی ڕۆژی چوارشەمە لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی کێشەکانی سنووری بازرگان گوتی گومرگی بازرگان پێگەیێکی ستراتیژی هەیە و دەروازەی پێوەندیی وڵاتی ئێرانە لەگەڵ ئەورووپا و تورکیا بۆیە گرینگترین سنووری زەمینیی ئێران هەژمار دەکرێت و پێویستە هەموو دامودەزگاکان ڕژد بن لە دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی ئەلکترۆنی و ئاوەدانیی ئەو سنوورە.

ناوبراو گوتیشی لە 6 مانگی یەکەمی ساڵدا نزیکەی 1.2 ملیار دۆلار هەناردەی نانەوتی لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دراوە و ئەوەش پشکێکی گەورەی هەناردەکردنە لە سنووری خاکییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.