ویدئو
خبر ۱۴۰۲/۱۱/۱۷ ۱۳:۵۹ زمان مطالعه: 1 دقیقه ★ — (۰)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین

وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیه‌کانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ناسر که‌نعانی وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "پەیوەندیه‌کانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە، بەرژەوەندی هاوبەشمان پێکەوە هەیە و ئەوەش داوامان لێدەکات، لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشدا بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین و هیچ بەربەستێک لە بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە نییە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر هەندێک ئامانج لە عێراق و سووریا ڕایگەیاند: " هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە و پێشێلکردنی سەروەری نەتەوەیی سووریا و عێراق و یەمەن هەوڵێکه‌ بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتی   له‌سه‌ر قەیرانی فەڵەستین بەرەو ئاڕاستەکانی دیکە".

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

۰ نظر
امتیاز:
— (۰)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.