نیگەرانیی کوردەکان لە جێگیر نەکردنی سیستەمی بەرگریی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هوشداری دەدات تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵنەگیردراوە.

ئیدارەی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو بڕگەیەکی لە یاسای بوودجەی بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بەوپێیە، دەبوو تا یەک مانگی داهاتوو وێڕای جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە هەرێمی کوردستان، ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەیش بۆ بەکار هێنانی ئەو سیستەمە بکرێت.

بەڵام تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لە گۆڤاری هیل-دا یادداشتێکی بڵاو کردۆتەوە و تێدا ڕایگەیاندووە تا ئێستا کەمترین هەوڵ بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئەمریکا، ئەوەش بەگوێرەی پەسەند کراوی یاسای بوودجەی ۲۰۲۴، نەدراوە.  لە حاڵێکدا بەپێی ئەو ڕێککەوتەی دیاری کرابوو تەنها مانگێک دەرفەت لەبەردەست ماوە.

هەر بەوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، تەنانەت ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕگەیەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان، نەگیردراوەتەبەر.

کد خبر 2771227

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha