لە کوردستانی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیێندرا

دوای هێرشەکانی داعش و جموجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان، هەسەدە لە دێرەزوور باری نائاسایی ڕاگەیاند.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت  لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ۲۸ ئۆپەراسیۆنیان لە حەسەکە، ڕەقە و دێرەزوور لە دژی شانەکانی داعش ئەنجامداوە. حەوت چەکداری داعش کوژراون و ۲۷ چەکداری دیکەش دەستگیرکراون.

لەلایەکی دیکەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ سەرۆک خێڵەکانی دێرەزۆر کۆبووەوە.

 ئەوەش دوای بوونی زانیاری جموجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان لەگەڵ هۆزەکانی ناوچەکە بۆ پێکهێنانی هێزی چەکدار و وەستانەوە بەڕووی هەسەدەدا.

کد خبر 2770537

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha