ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیاری هێرشەکانی تورکیان بۆ سەر کوردستانی سووریا

بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی.


 چیاکورد لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "هێرشەکانی تورکیا بەشێکن لەو شەڕی قڕکردنەی کە حکوومەتی تورکیا لە دژی پێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات".

ئاماژەی بەوە شکرد، ئەم هێرشانە بە "تاوانی جەنگی ڕێکخراو بەتەواوی دادەنرێن، هەربۆیە پێویستە کار لەسەر لێپێچینەوەی یاسایی و دادوەریی بەرپرسانی رژێمی تورکیا بکرێت".

ناوبراو جەختیشی کردەوە، کە "هەریەک لە ئەمریکا و ڕووسیا دەبێت فشار بخەنە سەر لایەنی تورکیا، بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان ڕابگرن و دووبارەی نەکەنەوە، هەروەها هێزەکانیان پابەندن بە مافی وەڵامدانەوە بۆ ئەو هێرشە دوژمنکارانەی لەو ناوچانەوە ئەنجام دەدرێن، کە تورکیا و میلیشیاکانی سەربە ئەنقەرە داگیریان کردووە".

کد خبر 2765966

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha