محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر ۱۴۰۲/۰۵/۲۸ ۱۱:۵۵ زمان مطالعه: 1 دقیقه (۰)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کردەوەکانی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی

لە بەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ دەلێت، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی شیرکەی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا لە پارێزگەی رەقە 3 هاوڵاتیانی مەدەنی ژیانیان لە دەست‌داوە و 3ی دیکەش بریندار بوون.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، پێشێلکارییەکانی تورکیای بە نامرۆڤانە و قبووڵ‌نەکراو وەسف کردووە، هەروەها دەلێت، تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی شەڕئەنگێزی خۆی، بەرامبەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجامدانی گۆرانکاری دیمۆگرافی، ئەم کردوانەی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تورکیا: "یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و کۆمەڵکوژی دژی دانیشتووان ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا جیهان بەرامبەر بەم  پێشێلکاریانە بێدەنگی هەلبژراتووە".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵئ 2019ەوە، لە دوای ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانی و گرێ سپی، تورکیا بەبەردەوامی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان دەکات، شارۆچکەی عەین عیساش بەهێلی گەرمی نێوان تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەلایەکەوە و هێزەکانی سووریا دیموکرات لە لایەکی دیکەوە دادەنرێت.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

۰ نظر
امتیاز:
(۰)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید