خبر 2022-07-25 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی رەوتی حیکمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە عەمەر حەکیم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و تیایدا پیرۆزبایی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە لە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد.

لاهور شێخ جەنگی لەم پۆستەدا نووسیویەتی: برای بەڕێز حەزرەتی سید عەمار حەکیم بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، باشترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی ئەم بزووتنەوەیە دەکەم.

لاهور شێخ جەنگی زیادی کرد: ڕەوتی حیکمە ئێستا رۆڵی نەتەوەیی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا ئاشکرا دەگێڕێت. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و بەدیهێنانی دادپەروەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.