خبر
2022-06-20 20:50
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ نووری مالیکی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شاری بەغدا پێشوازیی لە لاهور شێخ جەنگی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە: لە دیدارەکەدا گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەنووکەیی عێراق لە هەموو ئاستەکاندا باس کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بە دیالۆگ و وتووێژی بنیادنەر کێشە سیاسییەکانی عێراق چارەسەر بکرێن و ڕێوشوێنەکانی کردنەوەی گرێکوێرەکان و بنبەستی سیاسی دابنرێن.
لە دیدارەکەدا مالکی جەختی کردووە لە گرنگیی گفتوگۆی هێمنانە لە هەموو ئاستەکاندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران